پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان بەهای دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی بازاڕی دراو، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 153 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندیی بڕیاریدا نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بگۆڕێت و بەشێوەیەک جێگیری بکات کە 100 دۆلار یەکسان بێت بە 130 هەزار دیناری عێراقی، ئەوەبوو بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندکرا و لە ئێستادا لە بانکی ناوەندی و ناوەندە حکومییەکان بەو بەهایە مامەڵە بە دۆلارەوە دەکرێت.
جێی ئاماژەیە تا ئێستا بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە و بەهای دۆلار هیشتا لە بەرزیدایە.