هەڕەشەی تێپەڕاندنی بودجە بە زۆرینە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ نزیكبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە كۆتایهاتنی وەرزی یاسادانان، ناكۆكییەكان لەبارەی بڕگەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی بودجە بەردەوامە، هەندێك لە سیاسیەكانیش پێشنیازدەكەن هەفتەی داهاتوو بودجە بەزۆرینە تێپەڕێنرێت.

سەرچاوە پەرلەمانیەكان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی قودس-ی عەرەبییان ڕاگەیاندووە، لیژنەكە دانیشتنەكانی دواخستووە بۆ رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێك، لەحاڵێكدا نەگەنە چارەسەر بودجە بەزۆرینە لەپەرلەمان تێدەپەڕێنرێت.

نەبیل مەرسومی، مامۆستای ئابوری زانكۆی بەسرە رایگەیاندووە: دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا درێژكردنەوەی ویلایەتی پەرلەمانی كوردستان نادەستوریە، بەوپێەش هەر یاساو بڕیارێك لە دوای (6)تشرینی دووەمی (2022)وە دەرچووە، بەتاڵ و هەڵوەشاوەیە.

ئەوەش مانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارو رێككەوتنانەیە كە لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانەوە ئەنجامدراوە، بە رێككەوتنی نەوتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ناوەندیشەوە، كە لەمادەكانی (13و14)ی پڕۆژە یاسای بودجەدا جێگیركراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا