پلانێکی نوێی پارتی بۆ کەمکردنەوەی داهاتی سلێمانی و بردنی بۆ هەولێر

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باجی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە سنووری سلێمانی دەچێت بۆ هەولێر و بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە و سەرجەم غەرامە و رسوماتی هاوردەکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لە هەولێر بدرێت.

بەپێی نوسراوی ژمارە 3ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، دەبێت سەرجەم پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، رسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە و سەرجەم غەرامە و رسوماتی هاوردەکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل لە وەزارەتی ناوخۆی هەولێر بدەن.

ئەمەش وەک هەولێک لێکدەدرێتەوە بۆ ئەوەی داهاتی ناوخۆی ئەم ناوچانە کەمببێتەوە، هاوکات بە بەشێکی بچوکی پلانێکی گەورە دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا