پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە6ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر سكاڵای دوو هاوڵاتی كه جامی ئوتۆمبێله‌كانیان شكێنرابوو دزییان لێكرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێت و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر بڕی 6 هه‌زار دۆلار (60وه‌ره‌قه) و بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌رو ماتۆڕسكیلێكدا.
جەختیکردەوە، تۆمه‌تبار (م، ط) له‌دایكبووی 1994 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.