بزوتنەوەی گۆڕان داوای كۆبوونەوەی لوتكە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگەگرتن لەبەردەوامی ئەم دۆخە و لێكترازانی زیاتر، هەروەها ڕێگەنەدان بە پێشێلكردنی یاسا و بنەماكانی سازانی نیشتمانی هیچ كۆبونەوەیەكی كۆمسیۆن بەپێویست نازانین.

بەگوێرەی راگەیەندراوێك بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی لەبارەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان ئاشكرا كرد و رایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان سیاسەتی سەربەخۆی خۆی هەیە، كە پێداگرییە لە بنەما یاساییەكان و گەڕانەوەی شكۆ بۆ دامەزراوەكان، بۆ ڕێگەگرتن لەبەردەوامی ئەم دۆخە و لێكترازانی زیاتر، هەروەها ڕێگەنەدان بە پێشێلكردنی یاسا و بنەماكانی سازانی نیشتمانی هیچ كۆبونەوەیەكی كۆمسیۆن بەپێویست نازانین.

لە راگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتووە، پاش چەندین هەوڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هێوركردنەوەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و چارەسەری ناكۆكییەكان لە ڕێگەی دامەزراوە فەرمیەكانەوە، جارێكی دیكە پرسی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان لێكترازانێكی تری دروستكرد.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بزوتنەوەی گۆڕان لە (31_3_2021) دا پڕۆژەیەكی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشكرد. داوای كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی كرد لە پێناوی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەكاتی یاسایی خۆیدا، بەڵام بۆ ئەم پرسە هیچ هەنگاوێكی پراكتیكی نەنرا. دواجار پێنج لایەنی سەرەكی لە (11_3_2023) ڕێكەوتنێكیان ئیمزاكرد كە ئەم دوپرسە ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە و پێویستە بەسازان و هاوتەریب هەموار و كارا بكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بزوتنەوەی گۆڕان سیاسەتی سەربەخۆی خۆی هەیە، كە پێداگرییە لە بنەما یاساییەكان و گەڕانەوەی شكۆ بۆ دامەزراوەكان، بۆ ڕێگەگرتن لەبەردەوامی ئەم دۆخە و لێكترازانی زیاتر، هەروەها ڕێگەنەدان بە پێشێلكردنی یاسا و بنەماكانی سازانی نیشتمانی هیچ كۆبونەوەیەكی كۆمسیۆن بەپێویست نازانین.

هێمابەوەشدەكات، وەكو ئەركی نیشتمانی و سیاسی لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ چارەسەری ناكۆكیەكانی هەرێم و پێشهاتە نوێیكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و دورخستنەوەی مەترسی لەسەر گوزەرانی خەڵك و پاراستنی قەوارەی هەرێم، بزوتنەوەی گۆڕان داوای كۆبونەوەی لوتكەی پارتە سیاسییە سەرەكیەكان دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا