هێرشکرایەسەر باڵیۆزخانەی عێراق لە سویسرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشکردنەسەر بینای باڵیۆزخانەی عێراق دەکەین لە بێرنی پایتەختی سویسرا.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کراوەتەسەر بینای باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری بێرن لە سویسرا.

وتیشی، ئەو هێرشە ترس و دڵەڕاوکێی لەناو کارمەندانی باڵیۆزخانە و هاوڵاتیاندا دروستکردووە.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەو کردەوەیە و هەموو جۆرەکانی توندوتیژی کاریگەری لەسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان هەیە و داوا لە حکومەتی سویسرا دەکەین ڕێوشوێنی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بگرێتەبەر و ناسنامەی تاوانباران ئاشکرابکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا