پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئاژانسی سکای نیوزی عەرەبی رایگەیاندووە، ئەمریکا لەچوارچێوەی پاکێجی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئیسرائیل، دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگری خۆی رەوانەی ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست کرد.
کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئازینهاوەر، دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایە لەماوەی هەفیەیەکدا بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل نێردرابێت.
لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ناردنی کەشتیی دووەمی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە چوارچێوەی “رێگریکردنە لە کردەوەی دوژمنکارانە دژی ئیسرائیل یان هەر هەوڵێک بۆ فراوانکردنی شەڕ لە دوای ئەو هێرشەی حەماس” بۆ سەر ئیسرائیل .
ئۆستن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، جێگیرکردنی کەشتییە جەنگییەکان هۆشدارییەکی ئەمریکایە بۆ “پابەندبوونی پتەوی واشنتۆن بە ئاسایشی ئیسرائیل و ویستی ئێمە بۆ رێگریکردن لە هەر فاکتەرێکی دەوڵەتی یان نادەوڵەتی کە هەوڵی فراوانکردنی ئەم شەڕە دەدات”.
یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر و کەشتگیەلەکەی یاوەری، دەبێتە دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی و دەچێتە پاڵ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئیس ئێس جێڕاڵ فۆرد، کە لە هەفتەی رابردوو، ئیدارەی جۆو بایدن، لە چوارچێوەی پاکێجێکی هاوکاری سەربازیی بۆ ئیسرائیل، رەوانەی دەریای ناوەڕاستی کردبوو.