پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە22ی ئایار، کەسێک لە هەولێر دەستگیرکرا، کە لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و داوای پارەی لە ژنێک کردبوو.
ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا کەسێکی نەناسراو لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو و داوای پارەی لە ئافرەتێک کردبوو.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای بە دواداچوون لە بەرواری 22/5/2023 لەلایەن هێزەکانیانەوە بەڕێوەبەرایەتی (ئاسایشی هەولێر)، توانییان ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن.
ڕوونیکردەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیرکرا و درایە دادگا.