پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەڵمەتی کوتانی منداڵان بە ڤاکسین لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بەردەوامی هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەم هەڵمەتە تایبەتە بە کوتانی ئەو مناڵانەی کە تەمەنیان خوار پێنج ساڵانە و بە هەر هۆکارێک بێت پێشتر نەکوتراون بە ڤاکسینی جۆراوجۆر یان بە تەواوی ڤاکسینەکانیان وەرنەگرتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانمان گەڕەک بە گەڕەک و کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕێن و کوتان بۆ مناڵەکانتان ئەنجام دەدەن.
هاوکات، داواشی لە دایکان و باوکان کرد، مناڵەکانیان بەشداریی پێ بکەن لەم هەڵمەتەدا و ئەگەر هەر کوتانێکتان بۆ نەکردوون، دەتوانن لەم هەڵمەتەدا بۆیان بکەن.