پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە21ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بهتۆمهتی دزینی ئوتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل تۆمهتبارێكیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،”دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد، كە ئوتۆمبێلهكهی پهكی كهوتووه و جێیهێشتووه، بهڵام كاتێك گهڕاوهتهوه ئوتۆمبێلهكهی دزراوه، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینهوه و دهستگیركردنی تۆمهتبار دەستپێكرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامدا و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلە دزراوەکەدا.
ڕوونیکردەوە، تۆمەتبار (ر، ج، ع) لهدایكبووی 1993 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.