ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئایار، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆدەبێتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، چەند تەوەرێک تاووتوێ دەکرێن، تەوەری یەکەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دواپێشهاتەکانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵانی 2023 -2025.

ئاماژەی بەوەکرد، لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی بەرەئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی 22ی ئایاری تایبەت بە دانانی میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی داراییی گشتی دەکرێت.

هاوکات، خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا