لە سەیدساق لەجیاتی نەوت ئاو دابەشکراوە و هەر ماڵێک 55 هەزار دیناریشی لێوەرگیراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە قەزای سەیدسادق تانکەرێک بەحسابی دابەشکردنی نەوت ئاو بەسەر ماڵاندا دابەش دەکات و بڕی 55 هەزار دیناریش لە هەر ماڵێک وەردەگرێت.

دانیشتووانی گەڕەکی حەسار بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە تانکەرێک هاتووەتە گەڕەکەکەیان بەنیازی دابەشکردنی نەوت، بەڵام لەبری ئەوەی تانکەرەکە نەوتی تێدا بێت، ئاوی تێدا بووە و ئاویان وەرگرتووە و بڕی 55 هەزاریشیان بۆ گەر بەرمیلێک داوە.

بەگوێرەی قسەی دانیشتووانی گەڕەکەکە، ماوەی چەندین ڕۆژە چاوەڕێی ئەم نەوتەن کەچی کە وەریانگرتووە نیوە زیاتری بەرمیلەکان ئاو بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا