تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە24ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی دزیكردن، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك لە شاری بەغدا دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن كە تۆمەتبار دزیبووی.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزییانلێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت كە تۆمەتبار بەرەو شاری بەغدا هەڵاتووە ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەیەكی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی بەغدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرابەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردندا، کە تۆمەتبار دزیبووی.

جەختیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار(ح،خ، أ) لەدایكبووی 2004 – بەناسنامە عەرەب، كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەیە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 و 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا