دادگای فیدراڵی لەسەر سێ‌ سكاڵا دژی هەرێم كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەم هەفتەیە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دوو دانیشتندا تاوتوێی سێ سكاڵا لە دژی هەرێمی كوردستان بكات، كە یەكێكیان تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.

بەگوێرەی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارە دادگاكە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، 23 و 24ی ئایار بۆ تاوتوێكردنی شەش بابەتی جیاواز كۆببێتەوە سێیان پەیوەندییان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە.

رۆژی سێشەممە 23ی ئایاری 2023، دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق كە لە دژی سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆماركراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دوو بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێمی كوردستان كە یەكەمیان تایبەتە بە ناردنی 400 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی و دووەمیشیان تایبەتە بە ناردنی هەمان بڕە پارە وەكو قەرز لەلایەن بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) كۆدەبێتەوە.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 24ی ئایاری 2023، دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی دوو سكاڵای دیكە لە دژی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، یەكێكیان پەیوەستە بە درێژكردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان و لەسەر د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان تۆماركراوە، لەگەڵ سكاڵایەكی دیكە تایبەت بە داواكردنەوەی پارەی كۆبۆنی 18 ساڵی خۆراكی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان.

رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2022، پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی تاوەكو كۆتایی ساڵی 2023 درێژكردەوە، لەكاتێكدا خولی پێنجەم رۆژی 6_11_2022 كۆتایی هات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا