فراکسیۆنی یەکێتی: بەهیچ شێوەیەک کۆمسیۆن کارا نەکراوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارا نەکراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارا نەکراوەتەوە و ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.

وتیشی، هۆکاری دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکە ئەوەبوو، سەرۆکی پەرلەمان بە دەسەڵاتی خۆی بڕیاری هەڵگرتنی دانیشتنەکەی دا چونکە بەشێوەیەکی نایاسایی بڕگەیەک بۆ کارنامەی دانیشتنەکە زیادکرابوو.

باسی لەوەش کرد، بەپێی یاسا دەبێت 24 کاتژمێر پێش دانیشتنی پەرلەمان بڕگەکە زیادبکرایە، بەڵام 18 کاتژمێر پێش کۆبوونەوەکە زیادکرا و ئەمەش لە دەرەوەی پەیڕەو و یاسایە و سەرۆکی پەرلەمانیش واژۆی لەسەر زیادکردنی بڕگەکە نەکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوایشدا بەیاننامەی خۆمان دەبێت وەک فراکسیۆنی یەکێتی، دووپاتیشی کردەوە کە لەدوای هەڵگرتنی دانیشتنەکە هیچ بڕیارێک پەسەندناکرێت و هەر بڕیارێک بدرێت نایاساییە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا