ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاوتوێ بکات.

پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا پەرلەمانی کوردستان کارنامەی دانیشتنەکەی ڕاگەیاند، بەگوێرەی کارنامەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان.

هاوکات، لە بڕگەی دووەمدا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پڕۆژەیاساکانی بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر ژمارە 39ی ساڵی 2015ی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان و پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای كەرەنتینی كشتوكاڵی عێراقی، ژمارە 76ی ساڵی 2012ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان.

ڕۆژی یەکشەممەش دوابەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی، پەرلەمان بڕیاریدا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بخاتە بەرنامەی کارەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا