ئەمساڵ تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لەڕۆژێکدا 3.89 ملیۆن بەرمیل دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، لەئەمساڵدا هەناردەی نەوتی عێراق لە ڕۆژێکدا بگاتە 3.89 ملیۆن بەرمیل.

سندوقی دراو نێودەوڵەتی نوێترین خشتەی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق لەساڵی 2023دا دەگاتە 3.89 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت ئەو ڕێژەیە لەساڵی 2024دا بەرزبێتەوە و بگاتە 4.04 ملیۆن بەرمیل.

لەکاتیکدا، لەساڵی 2022دا تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق 3.56 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا