عێراق رێگای نوێ بۆ هەناردەی نەوت دەگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەی بۆری دەریایی لە بەندەرەکانی خوارووی عێراق بەمەبەستی زیادکردنی هەناردەی نەوتی خاو.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت دەیەوێت هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەمساڵ چاودێرییەکی جددی نێودەوڵەتی بکرێت بەمەبەستی ئەوەی بەشێوەیەکی پاک و بێ ساختەکاری بەڕێوەبچێت.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەندا باس لەوە کرا، بودجەی 2021 لەسەر بنەمای وەرەقە چاکسازییەکەی حکومەتی ئێستا دانراوە کە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە دەرکردنی یاسای ئامار و رێکخستنی زانیارییە جوگرافییەکان.

رۆژی شەممە، 9ی کانوونی دووەمی 2021، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا