خواردەمەنی خاوێن لەبەر نەبوونی مەرجەکانی پاکوخاوێنی داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی نەبوونی هیچ مەرجێکی تەندروستی و خراپ ئامادەکردنی خواردنەکان، لیژنە هاوبەشەکان درەنگانی شەوی رابردوو خواردەمەنی خاوێنی لە کارێزەوشک نزیک مزگەوتی شەفیق بەگ داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرەڕای نەبوونی مۆڵەتی قائیمقامیەت، ئەو خواردەمەنییە هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نەبووەو بەشێوەیەکی زۆر ناتەندروست خواردنی تێدا ئامادەکراوە.

بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە تەواوی خواردەمەنییەکانی لەناوبراو راستەوخۆ داخرا، بڕیاردرا رێگە بەکردنەوەی نەدرێت تا هەموو مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا