شاخەوان عەبدوڵا: ئەگەر پشکی هەرێم لە بودجەدا دەستکاری بکرێت ڕێگری لە کۆبوونەوەکە دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دەستکاری بکرێت، رێگە نادەین کۆبوونەوە بکرێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاخەوان عەبدوڵا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرنگ هەن بۆ یەکلاکردنەوەی ماددەکانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەدا.

وتیشی، هەوڵی سیاسیی هەیە بۆ ئەوەی ماددەکانی تایبەت بە هەرێم چۆن هاتوون هەروا بچنە پەرلەمانەوە، بەڵام ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دەستکاری بکرێت، رێگە نادەین کۆبوونەوە بکرێت.

پێشتریش محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،  ڕۆژی شەممە دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا