پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن فڕنی سه‌مونی هاوسه‌ر داده‌خرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە22ی تشرینی یەکەم، “قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌مونخانه‌ی هاوسه‌ر له‌گه‌ڕه‌كی مه‌جیدبه‌گ داده‌خات”.
ئاماژەی بەوەکرد، له‌راپۆرتی لیژنه‌ی نانه‌واخانه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها دوای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه، لیژنه‌كه فڕنی سه‌مونخانه‌ی هاوسه‌ر_ی داخست.
ڕوونیکردەوە، به‌شێكی دیكه له‌سه‌رپێچییه‌كانی فڕنی سه‌مونی هاوسه‌ر، خۆی له نه‌شیاوی ژوری هه‌ڵمه‌كه‌ی، ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی سینییه‌كانی، كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی گونكی سه‌مونه‌كان، ده‌بینێته‌وه.
جەختیکردەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فڕنی سه‌مونی هاوسه‌ر داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه،