عێراق نزیکەی 6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی مانگی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە و نزیکبووەتە لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت.

بەپێی نوێترین راپۆرتی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، مانگی رابردوو عێراق بڕی پێنج ملیۆن و 952 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، لەمانگی رابردوودا رۆژانە عێراق بڕی 192 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی ئەیلوولی رابردوو، عێراق نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کرد، بەتێکڕای 50 هەزار بەرمیل نەوت لە هەر رۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا