لیژنە هاوبەشەکان شوێنکارێکی داخست کە بە نایاسایی کاری ئارایشتی بۆ خانمان کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنکارێکیان داخست کە مۆڵەتی پۆشاکی هەیە و کاری ئارایشتگا دەکات.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەنجامدانی کاری ئارایشگا بەبێ مۆڵەت، شوێنکاری میریان لە گەڕەکی ئاشتی داخرا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو شوێنکارە کاری پۆشاکی ژنانی کردووە، بەڵام لەهەمان شوێندا بەبێ مۆڵەت کاری ئارایشتی بۆ خانمان کردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا شوێنەکە داخراوە و رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا