پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامە و سبەینێ یەکشەممە، لە چەند شوێنێکی دیکە نەوتی سپی دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “سبەینێ یەکشەممە18ی تشرینی دووەم، لەناو شاری سلێمانی لە سنوری مەڵبەندی 10 لە گەڕەکەکانی کانی سپیکە و هەواری شار نەوت دابەش دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەرەوەی شاری سلێمانیش لە سنوری قائیمقامیەتەکانی چەمچەماڵ و قەرەداغ دابەش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەبێت پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ واتە پێش 31ـی کانوونی یەکەم، کۆتایی پێبێت و سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.