پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 75 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 70 دۆلار و هەشت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکی کارگەکانی چین و ناجێگیری بەهای دۆلار نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.