شەوی سەری ساڵ سەرجەم تیمەکانی تەندروستی سلێمانی لە ئامادەباشیدا دەبن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت 25 تیمی فریاكەوتنی خێرایی تەندروستی سلێمانی لەشەوی سەری ساڵدا لە ئامادەباشیدادەبن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پلانی پێویستی داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر و لەسەر فەرمانی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمە تەندروستیەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ.

لەو چوارچێوەیەدا لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی لێدەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخی نالی دەبن و لەشەقامی سالم و سەهۆڵەكە سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای شارەوانی سلێمانی دوو تیمی لێدەبێت و لەسەرچناری دووتیمی لێدەبێت.

ئەوەشهاتووە 11 تیم لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122 لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

هاوكات لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستیەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتن لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێری ژمارە 122.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا