پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، تائێستا هیچ شتێكی نوێ لە ئارادا نیە سەبارەت بە گەڕانەوەیان بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.
بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی KNN جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاندووە، ئەوان بایكۆتی حكومەتیان نەكردووە و تەنها بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە.
وتیشی: هیچ شتێكی نوێ لەئارادا نییە سەبارەت بەگەڕانەوەیان بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوەشكردەوە سوورن لەسەرئەوەی تا ئەوانەی بوونەتە هۆكاری بایكۆت كردن جێبەجێنەكرێت ناگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.