خوێندكارێكی زانكۆ لە شاخی تابین كەوتە خوارەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەك خوێندكاری بەشی جیۆلۆجی زانكۆی سلێمانی بەمەبەستی شاخەوانی چوونەتە شاخی تابین و خوێندكارێكیان لە شاخەكە كەوتووەتە خوارەوە و برینداربووە.

عەمیدی فڕكەوان حسێن فەیزوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن ئاسایش و بەرگری شارستانی سلێمانی ئاگاداركراینەوە، كە كۆمەڵێك خوێندكاری بەشی جیۆلۆجی زانكۆی سلێمانی بەمەبەستی شاخەوانی چووەنەتە سەر شاخی تابین و خوێندكارێكیان لە شاخەكە كەوتووەتە خوارەوە و برینداربووە.

وتیشی، لەلایەن تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی چوون بە هانای خوێندكارەكە و رزگاریان كردوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە، لە ئێستاشدا تەندروستی جێگیرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا