سودانی و و فەرماندەی نوێی هێزەكانی ناتۆ جەخت لە هەماهەنگیەكانی نێوانیان دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەڕێز محەمەد شیععە ئەلسودانی، پێشوازی لە فەرماندەی نوێی نوێنەرایەتی ڕێكخراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق دەكات.

رۆژی یەكشەممە 21_5_2023، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشوازیكرد لە خۆسێ ئەنتۆنیۆ، فەرماندەی نوێی هێزەكانی ناتۆ لە عێراق، لەكاتێكدا ماڵئاوایی لە جیۆڤانی یانوچی فەرماندەی پێشووی ناتۆ لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و ڕاوێژكاری هاوبەشی سەرۆكوەزیران و سكرتێری سەربازی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئامادەبوون باس لە هاریكاری نێوان عێراق و وڵاتانی ناتۆ كرا، لە بوارەكانی ڕاوێژكاری و ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ستایشی ڕۆڵی فەرماندەی پێشووی هێزەكانی ناتۆی كرد لە ماوەی مانەوەی لە عێراق، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتوویدا، جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی كار و تواناكانی هێزەكانی عێراق كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان، كە لە ئەولەویەتەكانی حكومەتن لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاسایشدا.

هاوكات فەرماندەی پێشووی ناتۆ سوپاسی سەرۆكوەزیرانی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی كارەكانی هێزەكانی ناتۆ، ئاماژەی بە تەواوكردنی بەرنامەی هاوكاری لەگەڵ عێراق كرد لەڕێگەی ئەو فەرماندە نوێیەی كە بەم دواییە ئەركەكانی گرتە ئەستۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا