دروستكردنی هه‌ژماری بانكیی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەنەوە كە رۆژی یەكشەممەوە سەردانی بانكی هەڵەبجە بكە بەمەبەستی دروست كردنی هەژماری بانكی.

سۆران عومەر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی ڕایگەیاند:” ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەكەن كە لەڕۆژی یەك شەممەوە 6ـی كانونی یەكەم بەمەبەستی دروست كردنی هەژماری بانكی، دەتوانن سەردانی بانكی هەڵەبجە بكەن”.

وتیشی:”پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ رایكردنی مامەڵەكانیان ناسنامە یان كارتی نیشتیمانیان پێبێت”.

ئەمەش لە كاتێكدایە، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستە هەژماری بانكی دروستبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا