ژمارەی داعشە دەستگیركراوەكان بۆ 550 داعش بەرزبووەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەسەدە هەشت خاڵی لە ناو زیندانی سەناعە كۆنترۆڵكرد و چوار داعشی تریان دەستگیركرد، بەمەش كۆی ژمارەی ئەو داعشانەی خۆیان ڕادەستكردووە یان دەستگیركراون گەیشتە 550 داعش.

گەڕان و پشكنینی هێزەكانی پاراستنی ناوخۆ و هەسەدە لە گەڕەكەكانی حەسەكە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆدا چوار داعش دەستگیركران.

لە شەشەمین ڕۆژی هێرشی داعش بۆ سەر زیندانی سەناعە لە گەڕەكی غوێران، هەسەدە هەشت بەشی لە بیناكانی زیندانەكە كۆنترۆڵكرد و گەمارۆی سەر ئەو داعشانەی ئەو هێرشانەیان ئەنجامدا لەو زیندانەدا توندكردووەتەوە.

تا ئێستا كۆی ژمارەی ئەو داعشانەی خۆیان بەدەستەوە داوە گەیشتووەتە 550 داعش، هاوكات هەر ئەمڕۆ لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە، شەش كەسی بە بارمتەگیراو لە دەستی چەكدارانی داعش ڕزگاركران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا