پەرلەمانتارێك: عێراق دەیەوێت رێككەوتنی 50 ساڵەی هەرێم و توركیا هەڵبوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغداد دەیەوێت گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم و ڕێككەوتنی پەنجا ساڵی لە نێوان هەرێم و توركیا هەڵبوەشێنێتەوە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری نەوت تاوتوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیان كردووە و دەستپێكردنەوەی ئەو پڕۆسەیە تەنها بە عێراقەوە پەیوەست نییە، بەڵكو پەیوەندی بە توركیاشەوە هەیە.

جەمال كۆچەر وتی،عێراق خوازیارە تەواوی رێكەوتنەكان و گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە، بەتایبەت رێككەوتنی پەنجا ساڵی لەگەڵ توركیا و دەیەوێت رێككەوتنی نوێ بكات، هەروەها گرێبەستەكانیش بكرێنە خزمەتگوزاریی.

رۆژی 25_3_2023 لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس توركیا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ڕاگرت. سەرەڕای واژۆكردنی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت، تا ئێستا پرۆسەكە دەستیپێنەكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا