رونكردنەوە لەبارەی بەرزبونەوەی نرخی غازەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری كارگەیەكی غاز باس لەبەرزبونەوەی نرخی غاز دەكات و ئاماژە بەوە دەكات، نرخی یەك بتڵ غاز بۆ هەشت هەزار و 500 دینار بەرز بوەتەوە، ئەوەش پەیوەندی بە گۆڕانكاری لە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هەیە و حكومەت دەسەڵاتی نییە لەو بەرزكردنەوەی نرخەكەدا.

ئاری كاكە شین بەڕێوەبەری كارگەی غازی هەولێر بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو كۆمپانیایەی غازی ماڵان دابین دەكەن بەدۆلار دەیكڕن و بە دینار دەیفرۆشنەوە بە بریكارەكانی دابەشكردنی غاز، ئەگینا نرخەكە بەدۆلار هەر جێگیرە، ئەو نرخەش لەلایەن كۆمپانیاكەوە زیادكراوە، نەك لەلایەن حكومەتەوە.

باسی لەوەشكرد چاودێری رەوشی بازاڕ دەكەن هەر بریكارێك لەو نرخە نوێیەی دیاریكراوە گرانتر غاز بفرۆشێت ئەوا سزا دەدرێت.
هاوشێوەی شتومەك و كەلوپەلەكانی دیكە، لەئێستاشدا غازی ماڵان نرخەكەی بەرزبوەتەوە ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتوەتەوەو داوا دەكەن حكومەت رێگری لەبەرزبونەوەی نرخەكان بكات.

هاوشێوەی شتومەك و كەلوپەلەكانی دیكە، لەئێستاشدا غازی ماڵان نرخەكەی بەرزبوەتەوە ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتوەتەوەو داوا دەكەن حكومەت رێگری لەبەرزبونەوەی نرخەكان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا