پێکدادانی 100 ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ویلایەتی ئیلینۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهۆی پێکدادانی نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی ویلایەتی ئیلینۆیس ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی زریانێکی تۆزاوییەوە توانای بینین کەمبووەوە، لەسەر ڕێگای خێرا نزیکەی 40 بۆ 60 ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر، جگە لە 30 ئۆتۆمبێلی بازرگانی تووشی پێکدادان بوون.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو با بەهێزەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، کە تۆز و خۆڵ لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانەوە لەسەرانسەری ڕێگاکەدا هەڵیدا توانای بینین کەمبووەوە و نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل تووشی پێکدادان بوون و شەس کەس گیانیان لەدەستدا.

ڕوونیکردەوە، لە ڕووداوەکەدا زیاتر لە 30 کەس برینداربوون، کە بەشێکیان برینەکانیان سوکە و بەشێکیان قورسە، سەرجەمیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و تەمەنیان لەنێوان دوو بۆ 80 ساڵاندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا