تەمەنى خانەنشینى پێشمەرگە و ئەفەسەران دیارى دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگە بەفەرمی تەمەنی خانەنشینی ئەفسەرانی وەزارەتەكەی راگەیاند و داواش لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكەكان دەكات لیستی ناوی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەیان بۆ بنێرن كە تەمەنی خانەنشینی دەیانگرێتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی پێشمەرگە كە لە 26ی مانگی تەموز دەركراوە و لەئیچستادا گشتاندنی بۆكراوە تیایدا تەمەنی خانەنشینی ئەفسەرو پلەدارەكانی بۆ خانەنشین بوون دیاریكردوە و بە پێی زانیاریەكانی نوسراوەكە بۆ پلەی فەریق لە 63 ساڵی خانەنشین دەكرێن.

لەنوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، لیوا 60 ساڵ و عەمید 58 ساڵ و عه‌قید 55 ساڵ و موقەدەم 53 ساڵ و رائید و نەقیب 49 ساڵ و مولازم 45 ساڵ و پلەی پێشمەرگەی ئاسایی بە 45 ساڵ تەمەن خانەنشین دەكرێن.

داواش لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكەكانی پێشمەرگە كراوە لیستی ناوی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەیان بۆ بنێرن كە خانەشین بوون دەیانگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا