پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە سبەی سێشەممە2ی ئایار، پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردن و خوێندنەوەی شەش پڕۆژەیاسا کۆببێتەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سبەی سێشەممە، کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی، بەمەبەستی تاوتوێکردن و خوێندنەوەی شەش پڕۆژەیاسا پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا تەوەری یەکەم خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یەکەمی یاسای ڕزگاربووانی ئێزدی ژمارە 8ی ساڵی 2021 بە ئامادەبوونی لیژنەکانی شەهیدان و قوربانیان، ئافرەتان و خێزان و منداڵان، مافی مرۆڤ دەکرێت.
ڕوونیکردەوە، دوای تەوەری یەکەم خوێندنەوە بۆ پێنج پڕۆژەیاسای دیکە دەکرێت لەوانە، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق.