پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە لە سبەینێوە لەڕێگای کامێرەکانی چاودێری خێرایی چەند سەرپێچییەک تۆماردەکرێت.
هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەڕۆژی 1/5/2023ەوە تایبەتمەندی سزادان لەڕێگای کامێرەکانی چاودێری خێرایی، سەرپێچی لەسەر نەبەستنی پشتێنی دڵنیایی و بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕیندا چالاک دەکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
دەربارەی ئەو بابەتە جەختیکردەوە، “داوا لە هەمووان دەکەین بەمەبەستی سەلامەتی پابەندی یاساکان بن”.