دوو هاوڵاتی لەکاتی لێدانی بیر بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو هاوڵاتییان دەستگیرکردووە، کە بەشێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی لێدانی بیربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە30ی نیسان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە هاوبەشی بنکەی هەواری شار لە گەڕەکی تووەسپی دوو هاوڵاتیان دەستگیرکرد، کە سەرقاڵی لێدانی بیربوون بەشێوەیەکی نایاسایی.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا گیراوە.

ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵیبەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا