دادگای فیدراڵی لەبارەی کشانەوەی دادوەرە کوردەکە: کاریگەری لەسەر دادگا نابێت

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر کشانەوەی ئەندامێکی دادگا هاتە دەنگ و دەڵێت: کاریگەری لەسەر دادگا نابێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی کارەکانی دادگا نییە.

دادگاکە لە بەیاننامەیەکی کورتدا پاش راگەیاندنی دەست لەکارکێشانەوەی ئەندامێکیان کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە ئاشکرایکردووە، “راگەیاندنی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان زێباری لە ئەندامێتی دادگای باڵای فیدراڵی کاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی کارەکانی دادگانییە، چونکە سێ دادوەری یەدەگ هەن و ئامادەن شوێنی ناوبراو پڕبکەنەوە”.

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق 9 ئەندامی هەیە و 6 لەوانە بەشێوەی سەرەکین و سێ دادوەریان بەشێوەی یەدەگن،عەبدولڕەحمان سلێمان زێباری یەکێک بووە لە دادوەرە سەرەکییەکان و وەک ناڕەزاییەتی لەبەرامبەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق “دژی هەرێمی کوردستان”، کشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی دادگاکە راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا