بزوتنەوەی تاڵیبان پەیام ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوابەدوای كۆنتڕۆڵ كردنی كابوڵ-ی پایتەختی ئەفغانستان، لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، سەركردەیەكی دیاری بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەركردەكانی بزوتنەوەی تالیبان ئەنجامداوەو ئەوانیش پەیامیان بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.

ئیحسان عەلی عەلدولعەزیز، سەركردە لەبزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەرواری 15 / 8 / 2021 بە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی قسەم کرد لەگەڵ (زه‌بیحوڵڵا مجاهد) سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی تاڵیبان و پیرۆزبای سەرکەوتن و ڕزگارکردنی ئەفغانستانمان لێکردن و دڵخۆشی و پەرۆشی برایان و خوشکان و سەرکردایەتی بزوتنەوەکەمان پێگەیاند.

ئەو سەركردەیەی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا (زه‌بیحوڵڵا مجاهد) زۆر سوپاسی ئەم پەیوەندیە و پەرۆشیەی لێکردین و دوعا و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازی بۆکردین و لە پەیوەندیەکەدا رایگەیاندووە چەند سەرکردەیەک لەتەنیشتمەوەن ڕێز و خۆشەویستی زۆریان بۆ مسوڵمانانی کوردستان و تەواوی سەرکردە و ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا