پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی ڕاپۆرت ڕاگەیاندنەکان، سەدان سەربازی ئەفغانی خۆیان ڕادەست بە بزوتنەوەی تاڵیبان دەکەن لە نزیک ویلایەتی قەندوز لە باکوری ناوچەکە.
عومەرەدین والی ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتی قەندوز وتی”بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەدان سەرباز و پۆلیس و ئەندامانی هێزەکانی بەرگری، لە فڕۆکە خانە بە هەموو کەرەستەکانیانەوە خۆیان ڕادەستی تاڵیبان کرد”.
تاڵیبان لە ماوەی شەش ڕۆژدا، ٩ لەسەر ٣٤ی ناوچەکەی کۆنترۆڵ کردووە، دوای ئەنجامدانی چەندین شەڕی توند لەگەڵ هێزە ئەفغانیەکان.
بەپێی زانیارییەکان، لە دەست دانی ویلایەتی بەدخەشان و باغڵان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە و ویلایەتی فەرا لە ڕۆژئاوا، ژمارەی ویلایەتەکانی کە لە ژێر دەستیان ماوەتەوە دەگەیەنێتە ٩ ویلایەت.
ئەمە لە کاتێکدایە کابول، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ نەکەوتۆتە دەست تاڵیبان بەڵام هێرش و فشارەکانیان بەردەوامە بۆسەر هێزەن ئەمنیەکانی ئەفغانستان، کە بەتەنها شەڕی ئەو چەکدارانە دەکەن.