سەرۆک وەزیرانی عێراق: مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرۆکی حکومەتی عێراقە و پابەندین بە دابینکردن و پێدانی مووچە بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەمە 17ی نیسان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ کڕیارانی نەوت گرێبەستێک واژۆ دەکەن و لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، تەنیا بابەتی تەکنیکی ماوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکاتەوە و دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکی حکومەتی عێراقە و پێوەی پابەندین.

هاوکات دەربارەی بەهای دیناریش بەرامبەر بە دۆلار ڕوونیکردەوە، لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە و بەهای دۆلاریش دادەبەزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا