پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایگەیاند، ‌مەفرەزەكانی‌ نووسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات سێ تۆمەباریان دەستگیركرد كە لەڕێگەی‌ یارییە ئەلكتۆنییەكانەوە لەژێر فشارو هەڕەشەدا 52 ملیۆن دینارییان لە هاوڵاتییەك سەندووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ‌دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كەبڕێك پارە لەناو ماڵەكەیدا دیار نەماوە، مەفرەزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەسپێكرد، سەرەنجام دەركەوت كە باندێكی‌ سێ كەسی لەژێر فشارو هەڕەشەدا یەكێك لە ئەندامانی‌ ئەو ماڵە كە نەوجەوانە ناچاریانكردووە كە بڕی 52 ملیۆن دیناریان لەماوەی‌ دوو ساڵدا پێبدات، دواتر داوای‌ برێك پارەی‌ تریان لێكردووەو ناوی‌ هێزە ئەمنییەكانیان بەكارهێناوە بۆ ترساندنی‌.

ئەوەشهاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و‌ لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی‌ پۆلیس، توانرا لەلایەن نوسینگەی‌ كوردساتی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوانەوە سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوە دەستگیربكرێن كەوەك باند كارییان كردوەو لەكاتی‌ دەستگیردنیشیاندا دەستیگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتا و لاپتۆپێك و چەند موبایلێك.

هێما بەوەشکراوە لە ئێستادا تۆمەتباران : (أ، س ، أ)،(ب ، د،ع)، (أ ، ح، ح)بە بڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 452 لەیاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا