وازەرەتی بازرگانی عێراق: ئەمساڵ 500 ملیار دینار وەک شایستە داراییەکانی جوتیاران تەرخانکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمساڵ بڕی 500 ملیار دینار بۆ وەرزی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران تەرخانکراوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد،” لەم مانگەوە وەرزی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات و بەپێی پێشبینییەکانیان جوتیاران 3.5 بۆ 4 ملیۆن تۆن گەنم ڕادەستدەکەن”.

ڕوونیکردەوە، لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، 500 ملیار دینار وەک شایستە داراییەکان بۆ جوتیاران تەرخانکراوە و جوتیاران 10 ڕۆژ دوای ڕادەستکردنی گەنم دەتوانن پارەکانیان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکانیان ئەمساڵ لە گەنمی جوتیاران دەتوانن پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕبکەنەوە و پێویست بە هاوردەکردنی گەنم ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا