پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاتوچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، شۆفێری لەکاتی باران باریندا بۆ دوو هێندە قورس دەبێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بەخێراییەکی کەم لێ‌بخوڕن و پابەندی سەرجەم ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، لەم شەپۆلە باران بارینەی ئەم دوو ڕۆژە دەبێت شۆفێر مافی پیاده‌كان بدات و هاوكارییان بكات له په‌ڕینه‌وه‌ی شه‌قامه‌كاندا و پێش ده‌ستكردن به رۆیشتن، دڵنیاببێتەوە له فڵچه‌كان، ئاو و رۆن، برێك، لایت و تایه‌كانی ئۆتۆمبێلەكەی.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویسته ئاگركوژێنه‌وه، سێگۆشه‌ی فسفۆر، پێویستییه‌كانی فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی، جه‌گ، لایتی ده‌ستی، تایه‌ی سپێر كه ئاماده‌بێت بۆ به‌كارهێنان پێویستە له ئۆتۆمبێلدا هه‌بن.