سزا لەسەر زۆرینەی قەوارە و کەسایەتییەکانی ئێران لادەبرێت

پۆڵەتیک پرێس

عەباس عەراقجی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و یەکێک لەگەورە دانوستانکارانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، لەمیانی دانوستانەکانی ڤیێنا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک لەبارەی لابردنی سزا لەسەر زۆرینەی قەوارە و کەسایەتییەکانی ئێران.

عەباس عەراقچی وتی: گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێک لەبارەی لابردنی سزای زۆرینەی قەوارە و کەسایەتییەکان، بەڵام هێشتا دانوستانەکان لەبارەی ئەوانەی کە سزایان لەسەر ماوە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی ڤیێنا گەیشتوونەتە قۆناغێکی پەرەسەندوو، هەرچەندە بەشێنەیی بەڕێوەدەڕوات بەڵام تابێت بەرەوپێش دەچێت.

مانگی ڕابردوو دانوستانی ئەتۆمی ئێران لەڤیێنا دەستیپێکرد، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەمریکا بۆناو ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی کە لەساڵی 2018 لێی کشایەوە و دواتر سزای بەسەر ئێراندا سەپاند.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا