كاوە عەلی: بەهۆی خەمساردی حكومەتەوە هەڵەبجە نەبووە بازنەیەكی سەربەخۆی هەڵبژاردن

پۆڵەتیك پرێس

جێگری پـارێـزگــاری هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی خەمساردی حكومەتەوە بوو كە هەڵەبجە نەبووە بازنەیەكی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

كاوە عەلی جێگری پـارێـزگــاری هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەمتەرخەمی و خەمساردی حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بوونە هۆكاری ئەوەی هەڵەبجە نەكرێتە بازنەیەكی سەربەخۆ.

ئاماژە بەوەشدەكات، هەر بەهۆی كەمتەرخەمی ئەو دوو لایەنەوە بووە كە هێشتا هەڵەبجە نەبووەتە پارێزگا.

كاوە عەلی باس لەوەدەكات، هیچ هۆكارێكی یاسایی و ئیداری رێگر نەبوو لەوەی هەڵەبجە بكرێتە بازنەیەكی سەربەخۆ، بەڵكو تاكە هۆكار خەمساردی و كەمتەرخەمی حكومەتی هەرێمە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی رەشنوسی پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق پارێزگانی دابەشی چەند بازنەیەك كراون، بەڵام هەڵەبجە نەكراوەتە بازنەیەكی سەربەخۆ، بەڵكو لەگەڵ چەند ناوچەیەكی دیكە بوونەتە یەك بازنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا