هەڤاڵ ئەبوبەکر: دۆخی سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئارامن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، دۆخی سلێمانی و فڕۆکەخانەی سلێمانی ئارامن و ئومێد دەکەن هەموولایەک ڕۆڵیان لە پاراستن و سەقامگیری ئاسایشی سلێمانیدا هەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسان، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆخی سلێمانی و فڕۆکەخانەی سلێمانی ئارامن و ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی زیانی ئابوری بۆ سلێمانی و هەروەها ئەو لایەن و هێڵەش دەبێت، کە گەشتەکانی ڕادەگرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، هیچ کەسێک بیر لەوەنەکاتەوە کە ببێتە هۆی لەکەدارکردنی ئەو ئارامی و ئاسایشەی لە سلێمانی هەیە.

ڕوونیکردەوە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەوڵەتان و هاوپەیمانان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ لە پەیوەندیدان و ئومێدەوارن ئەو ڕووداوانە دووبارە نەبێتەوە و لەبری دروستکردنی ناکۆکی پێویستە هەمووان بە خۆڕاگری و چاودێریکردن و بەدواداچونی ڕووداوەکان بەشێک بین لە چارەسەر نەک ببین بە کێشە.

جەختیکردەوە، فڕۆکەخانەی سلێمانی مەدەنییە و سیستمی بەرگری لە فڕۆکەخانەکەدا نییە و بۆ کاری مەدەنی بەکاردەهێنرێت و پێویستە هەمووان بەو چاوەوە سەیری بکەن، ڕاگرتنی گەشتەکانیش زیانی ئابووری بۆ سلێمانی و هێڵی بەرامبەریش هەیە، کە گەشتەکانی ڕادەگرێت و بەئومێدین لە ئایندەدا کێشەکان چارەسەر بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا