ئیسرائیل بکەری هێرشە مووشەکییەکان بۆسەر وڵاتەکەی ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند مووشەکێک ئاراستەی ئیسرائیل کرا و چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی وڵاتەکەش بکەرانی پشت هێرشەکە ئاشکرادەکەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکانی فەڵەستین کە لەناو خاکی لوبناندان، لەپشت ئەنجامدانی هێرشە مووشەکییەکانەوەن بۆسەر خاکی ئیسرائیل نەک حزبوڵای ئێران.

پێشتر سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، 34 مووشەک لە لوبنانەوەن بە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل هەڵدراون. تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هەڵدانی ئەو مووشەکانە ڕانەگەیاندووە.

لوبنان و ئیسرائیل بەفەرمی لە حاڵەتی جەنگدان، بەجۆرێک لە ساڵی 2006 جەنگێکی خوێناوی لە لوبنان دەستیپێکرد، لەدوای ئەوەی حزبوڵـڵا دوو سەربازی ئیسرائیلی ڕفاند.

لەمیانی جەنگی نێوان لوبنان و ئیسرائیل 1200 کەس لە لوبنان کوژراون کە زۆرینەیان کەسانی مەدەنی بوون، هاوکات 160 ئیسرائیلیش کوژراون کە زۆرینەیان سەرباز بوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا