پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ نزیکەی 65 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا کراوە و هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %33.5 زیادیکردووە.
بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا، ئەمساڵ لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم تا کۆتایی مانگی حوزەیران، بڕی 64.72 بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی %33.5 زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو، بە ڕێژەی %34 زیادیکردووە، کە لەو ساڵەدا هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا 48ملیۆن و 459 هەزار بەرمیل بووە.
ڕوونیکردەوە، زۆرترین ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئەمریکا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بووە، بەشێوەیەک تەنها لەو مانگەدا بڕی 12.16 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە.